مەترسیەکی گەورە بەرۆکی جیهان دەگرێت

 
دوو ترلیۆن دۆلار، بودجەی گشتی بانکی دوێچەیە لە ئەڵمانیا، زیاترە لە نیوەی قەبارەی ئابوری ئەڵمانیا.

ئەگەر ئەم بانکە توشی کێشە ببێتەوە ئەو زۆرێک لە دەوڵەتانی ناو یەکێتی ئەوروپا کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێت، یەکێکە لە مەترسیە گەورەکانی سستمی بانکی جیهانی

کاروبارەکانی باش بەڕێووەناچن، سوودەکانی کەمبوون و پشکەکانی لە دابەزیندان.

ئەم قەیرانە کاریگەری لەسەر هەواڵەکانی ئەمەریکا هەیە، کە پێویستی بە 14 ملیار دۆلارە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارگێڕی کە دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانە داراییە جیهانیەکە.

دوێچە بانک دەڵێت بەم نزیکانە ئەو بڕە پارەیە نادرێت، وەبەرهێنەران و راگەیاندنی ئەڵمانیا هۆشداریان داوە بۆ دۆزینەوەی پلانێکی رزگار بوونی نیشتمانی.

بەڵام حکوومەت ئەوە رەت دەکەنەوە.

جۆن کریان، سەرۆکی جێبەجێکردنی بانکەکە، دەڵێت، دەستمان کردوە بە فرۆشتن و کەمکردنەوەی فەرمانبەر و وەستاندنی پێدانی قازانجەکان.

پرسیارەکە لەوەدایە، ئایا ئەو رێوشوێنانە بەسە بۆ دوو ترلیۆن دۆلار.
بەشێک لە ئابوری ناسان پێیان وایە دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی دارایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێک وڵاتی ئاسایی و ئەوروپی پەیوندی بە قەیرانی دارایی ساڵی 2008ەوە هەیە، ئەگەر ئەم قەیرانە رووبدات ئەوە کێشەی زیاتر بۆ ئەو وڵاتانە دروست دەبێت.