لە چوارچێوەی چاکسازی‌و نوێکاری لەسیستەمی دارایی وۆرک شۆپێکی بەڕێوەچوو


ئەمرۆ بە ئامادەبوونی “ڕابەر سدیق” بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەکالەت) و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی “چاکسازی و نوێکاری لە سیستەمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان”دا.
 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری وۆرک شۆپێکی لە ھۆلی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری، بە ناونیشانی “ورشە عمل حول تطبیق برنامج الاصلاح الضریبی” بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی میری‌و بەڕێوەبەرایەتیەکانی باج و خانووبەرەی سنووری پارێزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد.

لە سەرەتادا وتارێک لەلایەن ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەت پێشکەش کرا و تیشکی خسەتە سەر گرنگی ئەو وۆرک شۆپە کە لە لایەن تیمێکی لوبنانی، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ماوەی دوو ساڵە خەریکی جێبەجێ کردنی ئەو بەرنامەیەن، بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی کەرتی دارایی لە ھەرێمی کوردستاندا.

 وتیشی: لە دۆخی ئاسایی و لە قەیراندا، ھەموو کات وەزارەتی دارایی لە ھەموو کابینە یەک بەدوای یەکەکان، ڕۆلێکی گرینکی ھەبووە لە حکومەت ، کە ئیدارەی داھات و خەرجی دەکات، بەرێوەبەرایەتی گشتی باجەکانیش ساڵانە لە دەستپێکی دروستبوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری ھەبووە لە بەدەستھێنانی داھات، لە ھەمانکاتدا ڕێکخستن و دارشتنی بەرنامەی خەرجیەکانی کردووە، بۆ ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی حکومەت، بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاریەکان لە ھەموو بوارەکان.

ئاماژەی بەوەدا، ھیوادارم ئەم وۆرک شۆپانە ببێتە بنەمایەک بۆ ئیدارەدانی ئەو قەیرانە داراییەی کە ئێمە پێیدا تێدەپەڕین، بەو ھیوایەین ئەو پشتیوانیەی کە لە ئێوە ھەیە خۆتان بە خاوەنی ئەم وەزارەتە دەزانن زیاتر بێت کەمتر نەبێت، ھەریەکەتان ڕۆلی کاریگەرتان ھەبێت، ھاوکار و ھەماھەنگ بن، بۆ بەرەو پێش بردن و زیادکردنی داھاتی حکومەت، لە پێناو ئاوەدان کردنەوەی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارە جیا جیاکان،

لە کۆتایدا ڕابەر سدیق وتی: زۆر سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و بەرێوەبەران و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەکەم ، کە بە شێوەیەکی بەرچاو ھاوکاری ئەو تیمە بوون و ھەماھەنگ بوون بۆ داڕشتنی ئەو بەرنامەیەی کە ھەیانبووە، ڕۆلی خۆیان بینیوە لە ھەنگاوەکان، بۆ بەرەوپێش بردن و وەرگرتنی شێوازی باج لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی سێ یەم ڕۆژی وۆرک شۆپەکە لە لایەن بەشداربووان گفتۆگۆی کراوە لەبارەی ناوەرۆکی وۆرک شۆپەکە کرا، ئەم زنجیرە وۆرک شۆپانە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، ھەر ڕۆژە و لەسەر بوارێک و بۆ لایەنێکی دیاریکراو بوو، لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.