سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی توشی کۆرۆنا بو

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی توشی کۆرۆنا بوو، لەئێستادا تەندروستی جێگیرە.



 سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند “لەماوەی ڕابردودا پاش ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت هەڵگری فایرۆسی کۆرۆنام، لەدوای دەرچونی پشکنینەکەم خۆم کەرەنتینە کردو بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ چارەسەری تەواوم وەرگرت‌و لە ئێستا تەندروستیم جێگیرە”.



راشیگەیاند “توشبونم بەم ڤایرۆسە رون نەبوو لەچ سەرچاوەیەکەوە بو، بەڵام بەهۆی بینینی زۆری هاوڵاتیان‌و کارەکەمەوە پێدەچێت بوبێت بە بەرکەوتەی کەسێکی ھەڵگری کۆرۆنا”.



جەختیکردەوە “لەئێستادا باری تەندروستیم بەتەواوی جێگیرەو هیچ گرفتێکم نەماوەو گەڕاومەتەوە سەر کارەکەم، هیوادارم تەواوی بەرکەوتوانی ئەم فایرۆسە چاک ببنەوەو بەسەلامەتی تێیپەڕێنن”.