شەڕی داعش كاری نەكردوەتە سەر كۆمپانیا بەریتانیەكان

سەرۆكی ئەنجومەنی كاری بەریتانی – عێراقی ڕایدەگەیەنێت، شەڕی داعش كاری نەكردۆتە سەر كاری كۆمپانیا بەریتانیەكان.
 
لە لێدوانێكدا بۆ سایتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بارونس ئیما نكلسن سەروكی ئەنجومەنی كاری بەریتانی – عێراقی وتی: بە هیچ شیوەیەك مەسەلەی داعش كاریگەری نەبووە لەسەر كاری كۆمپانیا بەریتانیەكان و هەرێمی كوردستان وە ئیمەی زیاتر بە هیزكردووە بو كاركردن لە كوردستاندا.
 
نكلسن وتیشی” لە ئیستادا ئیمە ئەوە دەزانین كە رەوشەكە زۆر ناخۆشە كەداعش وایلێكردووە، بەلام ئەمەش ئەوە ناگەیەنیت زۆر كاریگەریمان لەسەر دابنێت، ئێمە كاری خۆمان دەكەین و  ئێمە بەهیزتر دەبین”
 
سەرۆكی ئەنجومەنی كاری بەریتانی – عێراقی ئاماژە بەوەشدەكات كۆمپانیاكانی بەریتانیا بەردەوامن لە هاتنیان بو كوردستان و زۆرێك لە كۆمپانیاكان پەیوەنیان پێوە كردوین كە پێیان خوشە بێن لە كوردستان كاربكەن.
 
بەپێی ئامارەكان لە هەرێمی كوردستاندا 3 هەزار كۆمپانیای بیانی كاردەكەن كە لەو ڕێژەیەش 131 كۆمپانیایان بەریتانین.