گه‌رمیان؛ ڕێكخراوێك قه‌رزی بچوك ده‌داته‌ ئاواره‌كانی سنوره‌كه‌


به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ئاواره‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ڕێكخراوی (ئای ئاڕ سی) قه‌رزی بچوك ده‌داته‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی سنوره‌كه‌ كه‌ بێكارن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 40 ساڵدایه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تا ئێستا نزیكه‌ی 800 ئاواره‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه‌ ناویان تۆمار كردوه‌.