بەمەبەستی هاوکاریو کارئاسانی بۆ خوێندکارانو درێژەدان بەخویندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان بەپێی یاساو ڕینمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو پەروەردە چەندین خوێندنگەو پەیمانگا و زانکۆی ئەهلی ناحکومی لەهەرێمی کوردستان کراونەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو تۆێژینەوەی زانستی لەهەریمی کوردستان مۆڵەت بە ٢٤ زانکۆی ئەهلی لەهەرێمی کوردستان دراوە وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرای کرد سەرجەم زانکۆ پەیمانگاکان لەژێر ڕێنمایو یاسای وەزارەت کاردەکەن ئەمە جگە لە دیاری کردنی نرخی خوێندنو کۆنمرەی خوێندکارن وتیشی ئەمە دەرفەتێک بووە بۆ ئەو خوێندکارەنی کە دەرچووی دوانزەی ئامادەین لەزانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان وەرنەگیراون تابتوانن لەزانکۆ ئەهلیەکان دریژە بەخوێندن بدەن.
وەزارەتی خویندنی باڵا ڕایگەیاند: لەهەرێمی کوردستان ١٥ زانکۆی ئەهلی لەگەڵ ٩ پەیمانگای ئەهلی لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتی پیدراوە ئەم زانکۆ و پەیمانگایانە لەژێر چەتری وەزارەتی خوێندنی بڵاو توێژینەوەی زانستی کاردەکەن لەگەڵ مەرج ڕێنمایەکانی کۆنمرەی وەرگرتنی خوێندکاران و کرێ خوێندن و نرخەکان لەلایەن وەزارەتەوە دیاری دەکرێت.
وەزارەتی خویندنی باڵا ڕاشیگەیاند: ئەم زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیانە توانیویانە ببنە پاڵنەرێک بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لەزانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان وەرناگیرین لە زانکۆ ئەهلیەکان دریژە بەخویندن بدەن، بۆ ئەمساڵی خویندن بەپێی ڕێنمایەکانی وەرگرتن خوێندکاران و دەرچوانی دوانزەی ئامادەی ئەوانەی کۆنمرەکانیان لە پەنجاوپێنج زیاتر دەتوانن دواکاری پێشکەش بکەن ۆ وەرگرتن لەزانکۆکانوو دەچنە ناو کێبڕکێ بۆ خوێندن لەزانکۆ حکومیەکان ئەو خوێندکارانەشی کە کۆنمرەکانیان لەخوار پەنجاوپێنجەوەیە دەتوانن دواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن لەزانکۆ ئەهلیەکان.
جگە لە لەزانکۆ و پەیمانگاکان کە مۆڵەتیان لەلایەن وەزاراتی خوێندنی باڵاوە پێدەدەرێت ژمارەیەک ژمارەیەک لەباخچەو خوێندنگاو پەیمانگای تر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوەو سەرپەرشتی دەکرێن بەپێی ئامارەکانی خوێندنو پەیمانگا ناحکومیەکان لە وەزارەتی پەروەردە تاوەکو ئێستا ٢٦٧ باخچەو خوێندنگاو پەیمانگا مۆڵەتیان پێدراوە لەبوارەکانی زانستیو پزیشکی و بوارەکانی تر لەم ساڵیشدا نزیکەی ٤٠ دواکاری بۆ کردنەوەی خوێندنگاو پەیمانگای تایبەت پێشکەشکراون.
دوای تەواو بونی کۆنگرەی پەروەردەی ڕێنمای نوێ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەرچووە بەپێی رینمایەکانیش هاوڵاتیانو سەرمایەداران دەتوانن دواکاری پێشکەشی وەزارات بکەن بەمەبەستی کردنەوەی باخچەو خوێندنگاو پەیمانگای ئەهلی، لەدوای دەرچوونی ئەو بڕیارەوە نزیکەی ٤٠ دواکاری پێشکەشی وەزارەتی پەروەردە کراوە بۆ کردنەوەی باخچەی سوایان و خوێندنگای ئەهلی، لەئێستاشدا وردبینی کردن بۆ ٢٠ خوێندنگا و باخچە تەواوبووە و ڕێگەپیدانیان بۆ دەرچووە و دەست بەکاربوون.
وەک سەرپرشتیارانی پەروەردەی و مامۆستایان ئاماژەی پێدەکەن کەرتی پەروەردە یەکێکە لە کەرتە گرنگەکان بۆتەهۆی پێگەیاندی هەزاران کادری زانستی و خستنەبازاری کارەوە بۆیە خوازیارن زیاتر گرنگی بەبواری پەروەردە و خوێندنی باڵا بدرێت تا ئاستی زانستی و رۆشنبیری و مەعریفی زیاتر بەرەوپێش بچێت کادری باشتر و شارەزاتر پێبگیەندرێت.
ڕێ