سامانی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا کرا


 گۆڤاری فۆربێس کە ساڵانە چەندین لیست سەبارەی بە سامانی کەسایەتییە ناودارەکان بڵاودەکاتەوە، ئەمجارەیان سامانی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشكرا کرد.

 ئەو گۆڤارە تەواوی سامانی ترەمپ بە سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی خەملاندووە، بەمەش سامانی بە بەراورد لەگەڵ پارساڵدا، ٨٠٠ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.

 ئەو گۆڤارە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ماوەی ٣٤ ساڵە چاودێری سامانی ترەمپ دەکەن.

 ترەمپ ناخوازێت بە شێوەیەکی فەرمی سامانی خۆی ئاشکرا بکات، لە کاتێکدا پێویستە هەر بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەم کارە بکات.