لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی خانێكی بەخێوكردنی ئاژەڵ دەڕوخێندرێت

خانێكی بەخێوكردنی ئاژەڵ لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی دەڕوخێندرێت و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت خانەكە ماوەی 23 ساڵە بەشێوەیەكی نایاسایی لەسەر موڵكی حكومومەت دروست كراوە.
 
شەوی رابردوو 21نیسانی2015, لیژنەی لابردنی زیادەڕۆییەكان، لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی خانێكی گەورەی بەخێوكردنی ئاژەڵیان رووخاند كە ماوەیەكی زۆرە بەشێوەی نایاسایی دروست كراوە .
 
سۆران عەبدولغەفور سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند لە درێژەی هەڵمەتەكەیاندا بۆ لابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی كە كراونەتە سەرموڵكی گشتی شەوی رابردوو لیژنەكەیان لە ناوچەی پیشەسازی خانێكی گەورەی بەخێوكردنی ئاژەڵیان رووخاند كە رووبەرەكەی زیاتر لە دۆنمێكەو خاوەنەكەی بەشێوەی نایاسایی و لەسەر موڵكی گشتی لە ساڵی 1992 دروستی كردووە .
 

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی “لیژنەكەیان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی و لە هەر شوێنێك زیادەڕۆیی بكرێتە سەر موڵكی گشتی لادەبرێن و بەبێ جیاوازی رێگە بەهیچ كەسێك نادرێت موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەكار بهێنێت.