سەرۆکی ژوری بازرگانی تاران وەڵامی وەزیری ئابوری دایەوە

 
دوابەدوای قسەکانی وەزیری ئابوریی کۆماری ئیسلامی، مەسعود خانساری بە هەواڵدەریی مێهری ڕاگەیاند کە دۆخی ئابوریی ئێران شپرزە.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری عەلی تەیێب نیاوە ( وەزری ئابووری ئێران ) بڵاوی کردەوە چوونەدەری ئێران لە قەیران و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ئابوریی وڵات گرینگترین دەسکەوتی دەوڵەت لە ٣ ساڵی ڕابردوودا بووە و هەنووکە ئێمە ٣٠% لە بەستراوەیی بە نەوت دوور کەوتووینەتەوە.
ناوبراو هەروەها تەئکیدی کردەوە کە ڕەوشی ئابوریی ئێران زۆر باشە و لە داهاتووشدا باشتر دەبێ و لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە پلەی ئێران لە کار و پیشە لە سەرەتای دەوڵەتی ڕوحانی ١٥٢ بوو بەڵام ئێستا بووەتە ١١٨ لە ئاستی جیهاندا.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە سەرۆکی ژووری بازرگانی و سەنعەت و کانزاکانی تاران بە نیگەرانییەوە باسی لە ڕەوشی ئابوریی ئێران کردو بە هەواڵدەریی مێهری گووتووە: من سەبارەت بە گەشەی ئابوریی و بەردەوام بوون لەم گەشەکردنە بەگومانم و شکم هەیە.
ناوبراو وتوویەتی سەنعەتی ئێمە تووشی داتەپین هاتووە و گووشارێکی بێوێنە لەسەر یەکە بەرهەمهێنەرەکانمان هەیە بۆیە نابێ زۆریش گەشبینانە لە داهاتوو بڕوانین.