تەقینەوەی بۆرییەكی گاز سروشتی لە ئێران كوژران و برینداربوونی 4 كەسی لێكەوتەوە

تەقینەوەی بۆری گازی سروشتی لە باشووری ئێران كوژران و برینداربوونی 4 كەسی لێكەوتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بڵاویانكردەوە: بۆرییەكی گازی سروشتی لە 30 كیلۆمەتری شاری گەناوە لە پارێزگای بوشەهر لە باشووری ئەو وڵاتە تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و 3 ی تریش برینداربوون كە باری تەندروستییان ناجێگیرە.
تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەی بۆرییەكە بەوردی ئاشكرانەكراوە، بەڵام بەرپرسانی ئێران هۆكارەكەی بۆ كێشەی تەكنیكی دەگێرنەوە.