(450) هەزار دۆلار دەدرێتە سلێمانی

رێكخراوی یو ئێن دی پی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، بڕی (450) هه‌زار دۆلار بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ترومپاكانی هێڵی ئاوی یه‌كی سلێمانی دوكان دابین ده‌كات.
پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی رێكخراوی یو ئێن دی پی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، واژۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی سلێمانی دوكان كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخان كراوه‌  (450) هه‌زار دۆلاره‌، كه‌ (435) هه‌زار دۆلاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی هێڵی ئاوی یه‌كی سلێمانی دوكان و (15) هه‌زار دۆلاری دیکە بۆ كه‌ره‌سته‌كانی‌ پاك كردنه‌وه‌یه‌. 
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد؛ به‌ته‌واوبونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، كه‌ ماوه‌ی  (100) رۆژی بۆ دانراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هێڵی یه‌كی سلێمانی دوكان، گرفتی كه‌مئاوییان نامێنێت.