پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەكرێتەوە

بڕیاره‌ رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ له‌ پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ به‌شداری 250 كۆمپانیا له‌ 16 وڵاته‌وه‌، پیشانگه‌یه‌كی بازرگانی بكرێته‌وه‌ و تا 11ی كانوونی یه‌كه‌م به‌رده‌وا‌م بێت.
كۆمپانیای نێودەوڵەتی بۆ پیشانگاكان لە عێراقIFP Iraq كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامدا.
له‌ كۆنگره‌كه‌دا، بەڕێوبەری پیشانگه‌ی نێودەوڵەتی هەولێر عەبدوڵڵاعەبدولرەحمان رایگه‌یاند، ئەمساڵ ئەو پیشانگه‌یە دەستكەوتێكی گەورەیە، چونكە لە عیراقدا وێرانكاری و شەڕ دەبینرێت، بەڵام لە هەرێم وێڕای ئەو تەنگژانەی بۆمان دروست دەكرێن ئێمەی بەردەوامین لە پێشكەوتن.
وتیشی: “ئەمساڵیش ئەو پیشانگایە 250 كۆمپانیای 16 وڵاتی جیهان لە خۆ دەگرێت، كە جگە لە چوار وڵاتی عەرەبی و دوو وڵاتی دراوسێ ئەوانی دیكە كۆمپانیای ئەوروپین”.
 بە گوێره‌ی راگەیەندراوی  كۆمپانیای رێكخەری پیشانگاكە گروپێكی بەرچاوی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، بەرهەمەكانیان لە بوارەكانی “ئەلیكترۆنیات و كەرەستەكانی ناو ماڵ و رایەخ و هەروەها پێداویستی خوێندن و یاری و جوانكاری تا دەگاتە بوارەكانی پەیوەندیكردن و تەكنەلۆژیای زانیاری و سیستمەكانی ئەلیكترۆنیك، لەگەڵیشاندا خزمەتگوزاری لە بوارەكانی گەشت و گوزار و عەقارات و چەندان كەرتی دیكەی ئابووریش دەخەنەڕوو.