نرخی نەوت دابەزی

نرخی‌ نه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ‌رێژه‌ی‌ زیاتر له‌ 4% نرخه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستدا، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكا بۆ خوار 40 دۆلار دابەزی ئەوەش نزمترین نرخە لە نیسانی رابردووەوە تائێستا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ زیادبوونی‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وتی‌ ئۆپیك بۆ به‌رزترین ئاست له‌ مانگی‌ رابردوودا و هه‌روه‌ها زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ سه‌كۆكانی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ نه‌وتی‌ ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا.
كاتژمێر (15:33 به‌كاتی‌ گرینیج 6:33 به‌كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان) نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خامی‌ ئه‌مریكای‌ رۆژئاوای‌ ته‌كساس بۆ 39.86 دۆلار دابەزی كە نزمترین نرخە لە 20 ی نیسانی رابردووەوە تائێستا.
هه‌روه‌ها نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برنت نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت به‌ 42.18 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كراوه‌.