هه‌ر ماڵێكی ئه‌م پارێزگایه‌ی هه‌رێم، به‌رمیلێك نه‌وتی پێده‌درێ

دوای بومەلەرزەكەی ساڵی رابردوو، عیراق بڕیاریدا به‌ پێدانی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ هه‌ر ماڵێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ خۆڕایی، لەئێستاشدا تەنها رێكاری چۆنیەتی گەیاندنی نەوتەكە ماوه‌.

دوای كۆبونەوەی لەگەڵ چین و توێژەكانی شارەكە، عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت رایگەیاند: بریارداروه‌ بۆ هەر ماڵێكی دانیشتوی هەڵەبجە، بەرمیلێك نەوت بەبێ بەرامبەر دابەش بكرێت.

شایه‌نی باسه‌، دوای بومەلەرزەكەی ساڵی رابردووی ناوچەكە، دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، بەرمیلێك نەوتی سپی بۆ دانیشتونی پارێزگای هەڵەبجە دابینكرد و لەئێستاشدا تەنها رێكاری چۆنیەتی گەیاندنی نەوتەكە ماوە، به‌م نزیكانه‌ به‌خۆڕایی بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێ.