ڕۆژانە لە كوشتارگەی سلێمانی ٩٠٠ سەر ئاژەڵ سەردەبڕدرێت

بازاڕی ئاژەڵ لە کوردستان بووە بە مەیدانێکی گەورە بۆ ساغکردنەوەی ئاژەڵ‌و ڕەشە وڵاخی وڵاتانی دراوسێ، لەمەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانیش بەدەگمەن مانگاو بزن‌و ڕەشە وڵاخی خۆماڵی بەدی دەکرێت.
فرۆشیارانی ئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی سەبارەت بەم دیاردەیە رایدەگەیەنن:” بەهۆی بارودۆزی کوردستانەوە ئاژەڵی خۆماڵی لە گوندەکان کەمتر بەخێو دەکرێت چونکە زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئامادەنین کاری ئاژەڵداری بکەن”.
حسێن کە فرۆشیاری ئاژەڵە لەمەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی دەڵێت: لەلادێکاندا حەیوان کەمە ”خەڵک ئەگەر ئاژەڵداریش بکات مەسرەفی خۆی دەرناهێنێتەوە چونکە مەسەرفی بەخێوکردنی ئاژەڵ گرانە کیلۆی جۆ ٤٠٠ دیناری پێئەدا کەچی بەرخی بەهارە هیچ ناکات”.
فرۆشیارێکی تری ئاژەڵ وتی: حەیوانی وڵاتانیکەمان بۆ دێت لە سوریاوە و جۆرجیا و ئێرانەوە لەبەر ئەمەش جامبزەکان و بازرگانەکانی بواری ئاژەڵ دەچنە ئەو وڵاتانە و لەوێ ئاژەڵ دێنن، وتیشی ” کاتێک حەیوان لە سوریاوە بە جوملە دێت بازارەکە دەشکێت بەڵام لە ئێستادا لەبەر ئەوەی گومرکی ئەکەن کەمتر دێت”.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە زارای ئەم فرۆشیارانەی ئاژەڵەوە لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی دەست کەوتووە ” لە رۆژانی ئاسایدا نزیکەی ٤٠٠ سەر ئاژەڵ دێتە سلێمانی لەم مەیدانی ئاژەڵانەدا ساغ دەکرێتەوە ئەم ژمارەیە لە رۆژانی هەینیدا نزیک دەبێتەوە لە ٦٠٠ سەر ئاژەڵ”، هەروەها  نرخی یەکیلۆ گۆشتی زیندە بەقەپان بەزمانی ئەم فرۆشیارانە کە ڕایدەگەیەنن لە نێوان ٤٥٠٠ چوار هەزار و پێنسەد بۆ ٥٠٠٠  پێنج هەزار دینارە.
بەپێچەوانەی وتەی ئاژەڵفرۆشانی مەیدانی ئاژەڵ لە سلێمانی بەپێی ئاماری کوشتارگەی سلێمانی” رۆژانە زیاتر لە ٩٠٠ سەر ئاژەڵ سەردەبرێت‌و دەخرێتە بازاڕەوە، هەر وەک لە ئامارەکەی کوشتارگەی سلێمانیدا هاتوە مانگانەش پێداویستی بەرهەمی ئاژەڵی بە لەسەدا ٧٠%ی بەرهەمی ناوخۆ پردەکرێتەوەو لەسەدا ٣٠%ی لەدەرەوەی وڵات هاوردە دەکرێت”.
فرۆشیارانی ئاژەڵیش دەڵین: لە ئێستا خەڵک ناچێتەوە بۆ لادێکان‌و حکومەت یارمەتی فەلاح نادا و کەس شوانی ناکات ماڵی واهەیە لە گوندەکاندا ٤ بزنی تیانیە نەک هەر گۆشت بەهەمی شیر و ماست‌و دۆش لەدەرەوە دێت بۆیە بەرهەمی ناوخۆ کەمە.
سروشتی کوردستان لەپاڵ بەرهەمی نەوتی‌و هەموو ئەو شتانەی لە سامانە سروشتیەکانەوە  وەک سەرچاوە بەدەست دێن لە هەمان کاتدا هەمان سروشتی هەیە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ‌و پەرەدان بە بەرهەمی کشتوکاڵی، مەڕوماڵات و ڕەشە وڵاخ لە پاڵ بەرهەمی شیرەمەنی‌و  گۆشت‌و سەرچاوەی گرنگی داراین کە ئەبنە هۆی خۆمەشخوڵ کردنی هەزاران جوتیار لە گوندەکانی کوردستان.