ئەمریكا لە بەرهەمهێنانی چەكی كڵاشینكۆف لە كارگەكانی دروستكردنی چەك دەكۆڵێتەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی سوپای ئەمریكا لە بەرهەمهێنانی چەكی كڵاشینكۆف لە كارگەكانی دروستكردنی چەك لە ئەمریكا دەكۆڵێتەوە.
 
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكاش، جگە لە چەكی كڵاشینكۆف، ئەمریكا لە بەرهەمهێنانی چەندین چەكی تری روسیی وەك دەمانچەو تفەنگی ئوتۆماتیكی دەكۆڵێتەوە.
دەستەواژەی چەکی ناستاندار لە ئەمریکا و وڵاتانی تری پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ( ناتۆ ) بەو چەکانە دەوترێت کە لەلایەن هاوپەیمانیەتی ناتۆوە بەرهەم ناهێنرێت و بەکاریش ناهێنرێت بەڵکو لایەن زۆرێک لەو گروپە سەربازی و نا سەربازیانەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن ئەم جۆرە چەکە روسیانە  بە کاردەهێنرێن.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە: بەکارهێنانی چەکە ئەمریکیەکان لەلایەن ئەو گروپانەوە کارێکی ئاسان نیە جگە لەوەش چاکردنەوە و هەڵگرتنی ئەو چەکە ئەمریکیانە بەلای ئەو گروپانەوە دژوارترە لە بەرهێنانی چەکە روسیەکان.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا روسیا لە هەوڵی بێ وچاندا بووە تا داکۆکی لە مافی داهێنانی چەکی کلاشینکۆف دا بکات لە کاتێکدا چەندین وڵاتی جیهان ئەو جۆرە چەکە بەرهەمدەهێنن.
کڵاشینکۆف کە بە AK47 یش ناودەبرێت چەکیکئ ئۆتۆماتیکی تایبەت بە هێرش کردنە لە ساڵی ١٩٤١ لەلایەن ( میخایل کڵاشینکۆف )ەوە  دیزاین کراوە ، کڵاشینکۆف بۆ یەکەمین جار لەساڵی ١٩٤٧ دا لەلایەن سوپای روسیاوە بەکارهێنراوە و لەدوای ساڵی ١٩٥٥ یشەوە بڕێکی زۆری لێ بەرهەمهێنراوە وەک چەکیکی سەرەکی لە سوپای روسیادا چۆتە بواری خزمەتکردنەوە ئێستاش لەلایەن سوپای ٤٠ وڵاتی جیهانەوە بەکاردەهێنرێت.