چۆن مۆبایلێکی نوێ هەڵئەبژێری ؟ ئایە تۆ چ مۆبایلێکت پێویستە؟

 
وەک ئەزانین کرین و هەڵبژاردنی مۆبایلێکی نوێ پێویستی بە بیرکردنەوەی زۆرە ، هۆکاریش ئەوەیە کە مۆبایلەکانی ئەم سەردەمە جیاوازن لە یەکتری چ لە ڕوی( شێوە ـ پڕۆسێسەر ـ شەحن ـ تایبەتمەندی ) بێ ، وە ئەگەر گۆێش نادەی بە هیچ شتیک و تەنها ئەتەوێ مۆبایلێکی نوێ و کەشخەت پێ بێ ئەوە زەرەرمەند دەبی کاتێ مۆبایلەکەت دەفرۆشی چونکە بێ گوێ دانە هیچ شتیک بە نرخێکی زۆر ئەیکڕی و بە نرخێکی کەم ئەیفرۆشیتەوە ،

لێرەدا هەندێ خاڵ دەخەینە ڕوو کە زۆر پێویستە ئاگەداری ئەو خاڵانەبی

۱ـ وەشانی سیستەم
لێرە ئەم خاڵە تایبەت دەکەم بە سیستەمی ئاندرۆید ، پێویستە بزانی کۆمپانیای دروستکەری ڤێرژنی مۆبایلەکە چی کۆمپانیایەکە و کامەیان باشترینە ، ئەبێ پێش تر هیچ نەبێ کەمێک زانیاریت لەسەر ڤێرژن هەبیت ، وە ئەبێ بزانی ئەو مۆبایلە کە تۆ ئەیکڕی چ ڤێرژنێکی لەسەرە ئایە (جیلی بان ـ کیتکات ـ لۆلیبۆب ـ مارشمیلۆ ـ نۆگا ) کامەیانی لە سەرە ، لەڕوانگەی منەوە مارشمیلۆ باشترینە ، وە تۆش لەگەڵ کام ڤێرژن ئاسودەی ئەوە هەڵبژێرە.

بۆ ئایفۆن ،  وا باشترە لە ئایفۆن ٥ ئێس ــەوە کریاری بن چونکە جۆرەکانی خوار ئەمە وەشانی ئای ئۆ ئێس ١١ــیان پێ ناگات و وەشانی نوێی بۆ نایات ، بۆیە مۆبایلیکی گونجاو بدۆزەوە کەلەگەڵ وەشانی داهاتوی ئایفۆندا بگونجێ ئەویش وەشانی ios ١١ یه.

۲ـ شێوە
کاتێ باسی شێوە ئەکەین ئەمەیان ئەکەوێتە سەر ئارەزوی خۆت ، چونکە هەر کەسێک و ئارەزوی لەشێوەیەکە ، ئێستا من حەزم لە شێوەی htc یە چونکە پشتی چەماوەیە و شێوەیەکی جوانی هەیە ، ڕەنگە تۆ حەزت لە شێوەی ئایفۆن بێ ،بۆیە تۆ بە چی شێوەیەک ئاسودە ی ئەوە بکڕە.

۳ـ تایبەت مەندێکانی
ئێستا تەواو بوین لە شێوە . با بێینە سەر تایبەتمەندێکانی ، ڕەنگە تۆ مۆبایلێ بکڕی و ئەوەبێ کە خۆت بۆی ئەگەڕیی بەڵام لە دوایدا بۆت دەر بکەوێت کە جێگای پێرگەی ناوەکی یان microSD نیە ، کاتێ مۆبایلێکت بە دڵە و ئەو تایبەتمەندیانەی نیە کە تۆ ئەتەوێ زۆر ناخۆشە و توشی سەرسوڕمان دەبی ، نمونە مۆبایلی ئایفۆن جیگای هێدفۆنی نیە یان ناتوانی بە دڵی خۆت پێرگەی دەرەکی (میمۆری) بۆ زیاد بکەی ، بۆیە هەموو کات پێش کڕینی هەر مۆبایلێک ئاگەدار بە كە ئەو تایبەتمەندیانەی هەیە کە خۆت ئەتەوێ یان نا ، رام و پرۆسێسەر زۆر گرنگن بۆ مۆبایل ، هەتا وەکو رێژەکەیان زۆرتر بێت مۆبایلێکی بەهێزتر دەست ئەکەوێت بۆیە کاتی کرینی مۆبایل زۆر گرنگی پێبدە. 

۳ـ قەبارە و جۆری شاشە
ئەم خاڵە زۆر گرنگە ، ئەم خاڵەش ئەگەڕێتەوە سەر بەکارهێنانی خۆت ئایە کەسێکی تەنها هەواڵ و ڕۆژنامە دەخوێنیتەوە لە پەیج و ماڵپەرەکان یاخود تەنها تۆرە کۆمەڵایەتێکان بەکاردێنی ، ئەگەر تۆ کەسێکی تەنها هەواڵ و ڕۆژنامە ئەلیکترۆنێکان ئەخوێنیتەوە ئەوا پێویستت بە شاشەیەکی قەبارە ٥.۲ یان زیاترە ، ئەگەریش کەسێکی تەنها تۆرە کۆمەڵایەتیکان بەکاردێنی و چاتی پێ دەکەی ئەوا پێویستت بە شاشەیەکی قەبارە ٥.۲ کەمترە ، ئێستا با بزانین چی جۆرە شاشەیەک باشە و بێ کیشەیە ؟ بە گشتی دوو جۆر شاشە هەیە ئەوانەش (LCD – AMOLED ) ، شاشەی جۆری LCD ڕوناکیەکی باش و رەنگ دانەوەیەکی جوانی هەیە بەڵام تەنها لە بەر ڕوناکی خۆر دا ، بەڵام جۆری AMOLED لە هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنیک دا ڕوناکی و ڕەنگ دانەوەیەکی جوانی هەیە بۆیە ئامۆژگاریت ئەکەم بە هەڵبژاردنی جۆری AMOLED .
 
٥ـ کۆمپانیای چاک سازی
هەرچەندە لە وڵاتی ئێمە دا تەنها چەن کۆمپانیایەک نەبێ چاککردنەوەی تایبەت بە خۆیان هەیە بەڵام گرینگە کە بزانی چی کۆمپانیایەک ئەرکی چاک کردنەوەی مۆبایلەکەی تۆی لە ئەستۆ دایە ، کۆمپانیای کوالکۆم و میدیا تێک باشترین کۆمپانیای چاک سازین ، وە تۆش لەگەڵ کام کۆمپانیا ئاسودەی ئەوە هەڵبژێرە .‎

٦ـ پیرگەی ناوەکی
وەک ئەوانی تر ئەمەش کەوتۆتە سەر بەکار هێنانی خۆت ئایە تۆ کەسێکی ۱٦ گیگا بەشی هەڵگردنی داتاکانت ئەکات یاخود زیاتر؟ ، ڕەنگە تۆ بچی ۱۲٨گیگایەک بکڕی و پارەیەکی زیاتر بەو مۆبایلە بدەی  وە هێندەش پێویستت بەو قەبارە زۆرە نەبێت ، بۆیە بە گوێرەی داتا و زانیارێکانی خۆت قەبارەیەکی گونجاو هەڵبژێرە. 

٧- تەمەنی پاتری
ئەگەر تۆ مۆبایلێکیت پێ بێ شاشەی جوان بێ و شێوەی جوان بێ و پێرگەیەکی باشی هەبێ بەڵام پاتریەکی بێ هێزی لەسەر بێ و بەشی ۱ کاتژمێر کار کردن نەکات  ئەوە مانای تۆ هیچت نەکرد ، بۆیە تۆ بەو تایبەتمەندیە باشانەوە پێویستە پاتریەکی لە سەر بێ کە کەمتر نەبێ لە ۳۰۰۰mAh ئەمە پاتریەکی باش و بێ کێشەیە .‎
 
٨ـ کامێرا
بێگومان هەموان دەزانین کە کامێرای مۆبایل بە کارهێنەری زۆربوە  وای کردوە کامێرایەکی تر بە کارنەهێنین ، بە دووری دامەنی کە ڕۆژیک هەستی لە خەو و مۆبایل دەستی گردبێ بە سەر زۆر لە کامێراکاندا، بۆیە گرینگی بە کامێرای مۆبایلەکەت بدە کە پێکسلیکی بەرزی هەبێت.

لێرەدا هاتینە کۆتای باسکردنی ئەو خاڵانەی کە بتوانی مۆبایلێکی باشت دەست بکەوێ هیوادارم سودی لێ وەر بگرن .
 
 
techeye