بریتش پترۆلیۆم: ئێران لەپلەی یەكەمدایە بۆ یەدەگی گاز و لەپلەی چوارەمدایە بۆ یەدەگی نەوت

 
بەپێی‌ نوێترین ڕاپۆرتی كۆمپانیای (بریتش پترۆلیۆمی) بەریتانی، سەبارەت بەئاماری وزەی جیهان بۆ ساڵی 2016، ئەوەی ئاشكراكردووە: كە ئێران لەپلەی یەكەمدایە بۆ یەدەگی گازو لەپلەی چوارەمدایە بۆ یەدەگی نەوت.
 لەسەر ئاستی جیهان، ئەوەشی خستۆتەڕوو: هاوشێوەی دوو ساڵی ڕابردوو ڕێژەی یەدەگی نەوتی ئەو وڵاتە نەگۆڕاوەو لەكۆتایی ساڵی 2015 بەردەوام پاشەكەوتەكانی لەئاستی 157 ملیارو 800 ملیۆن بەرمیلدا ماوەتەوە.
 ئاماژەی بەوەشداوە: كە ئەو وڵاتە خاوەنی لەسەدا 9 و پۆینت 3 ی یەدەگی نەوتی جیهانەو بەچوارەمین وڵات لەو بوارەدا ئەژمار دە كریت.