قەتەر و عێراق پێوەندییەکانی نێوانیان بۆ وەبەرهێنان پێش دەخەن


ھەردوو ژووری بازرگانیی عێراق و قەتەر، ئەو رێگایانەیان  تاوتوێ‌كردووە كە دەكرێت ھەماھەنگییەكانی نێوانیان پێشبخەن.

بەپێی ئەم هەواڵە، سەرجەم ئەو دۆسیانە باس كراون كه بە وەبەرھێنان لە نێوان كەرتی تایبەتی ھەردوو وڵات تایبەتن.

لە كۆبوونەوەكە باس لە ھەلی وەبەرھێنانی كەرتەكانی پیشەسازیی و كشتووكال و  ھەروەھا ئەنجامدانی پرۆژەی ھاوبەش لە نێوان سەرمایەدارانی عێراق و قەتەری كراوە. بە سوود وەرگرتن لەو یاداشتنامەیه که لە نێوان ھەردوو وڵات ئەنجامدراوە، پەیوەندیی نێوانیان پەرەبسێنێت.