هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی كۆبووەنەوەی ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێك لە ڤیەننا، ئەمڕۆ سێ شەممە (31)ی ئایار نرخی نەوت هێڵی (50) دۆلاری تێپەڕاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریشی لێدەكرێت.
ئەمرۆ كاتژمێر (9:00) بەكاتی كوردستان بەرمیلێك نەوت خاوی برنت گەشتە (50) دۆلار و (26) سەنت، و بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوی تیكسایش (WTI)بە (49) دۆلار و (64) سەنت فرۆشرا.
جیمس ئیل ولیلمز، پسپۆری كاروباری ووزە لە (WTRG)ئیكونومیس لە ئەركنسو رایگەیاند” نرخی نەوت تا دوای كۆبوونەوەكە رێكخراوی ئۆپێك بە ناجێگیری دەمێنێتەوە و بەرزونزم دەكات.
بڕیارە رۆژی (2)ی حوزەیران ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا كۆببنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی بازارەكانی نەوت و پشتوانی كردنی نرخەكانی نەوت.