وڵاتانی جی حەوت بڕی‌ 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار پێشكەش بەعیراق دەكەن

سەركردەكانی‌ وڵاتانی‌ جی‌-7 بڕیاریاندا بڕی‌ 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار پێشكەش بەعیراق بكەن‌ و تەئكیدیان كردۆتەوە كە زۆر گرنگە هەموو عیراقییەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە سوود لەو پشتگیرییە وەربگرن.
 لە وڵاتی ژاپۆن كۆبوونەوەی لوتكەی حەوت وڵاتە پیشەشازییە گەورەكەی جیهان دەستی بە كارەكانی كرد و تێیدا پشتگیری خۆیان بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عیراق بۆ چاكسازیی ئابووری و سیاسی و بەهێزكردنی پێكهێنانەوەی‌ نیشتمانی لەم وڵاتە دەربڕی.
 هاوكات سەركردەی وڵاتانی جی حەوت بڕیاریشیاندا بڕی‌ 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار پێشكەش بەعیراق بكەن, هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەركردەكانی لوتكەكە ستایشی هەوڵەكانی هێزەكانی عیراقیان كردووە لە جەنگی ‌دژی بە داعش و داواشیان كردووە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپشتگیریكردنی حكومەتی عیراق بەردەوام بێت.
گروپی‌ جی حه‌وت، بریتییه‌ له‌ وڵاتانی‌ ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا، كه‌نه‌دا و ژاپۆن پێكهاتوه‌و نزیكه‌ی له‌سه‌دا 50ی ئابووریی جیهانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.