کاسبکارانی بازاڕچەی سنووریی پیرانشار مانیانگرت

 
دوکاندارەکانی بازاڕچە سنوورییەکانی پیرانشار وەک ناڕەزایەتی لە داخرانی خاڵە سنوورییە نافەرمییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی شەممە 5-3-2016 دوکان و بازاڕیان داخستووە و لەبەردەم قایمقامیەتی ئەو شارە کۆبوونەوە.
ئەو دوکاندارانە سەرەتا دووکان و بازاڕیان داخست و لەبەردەم بازاڕچەکان کۆبوونەوە بەڵام دواتر بەشێکی زۆریان مانگرتنەکەیان بۆ بەردەم قایمقامیەتی پیرانشار گواستەوە.
دوکاندارەکانی بازاڕچە سنوورییەکانی پیرانشار بەنیشانەی ناڕەزایەتی لە داخستنی سنوورە نافەرمییەکان کۆبوونەوەتەوە و خوازیاری کرانەوەی سنوورەکانن.
ژیان و گوزەرانی بەشێکی زۆری خەڵکی پیرانشار گرێدراوی بازاڕچە سنوورییەکانە. ئەو دوکاندارانە دەڵێن: “بەهۆی داخستنی سنوورەکانەوە کەلوپەلیان بە دەست ناگات. ئەوان کەلوپەلی بیانی هاوردە دەکەن و دەیفرۆشنەوە”.
خاڵی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران (تەمەرچین) لە سنووری پیرانشاردا هەڵکەوتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین خاڵی دیکەی سنووری نافەرمی هەیە، کە هەزاران کەس کاریان تێدا دەکەن.
ماوەی چەند مانگێکە خاڵە سنوورییە نافەرمییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داخراوە. ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی سنوورنشینی لێکەوتووەتەوە. بەشێکی زۆری خەڵکی سنوورنشین لەڕێی ئەم خاڵە سنوورییانەوە بژێوی ژیانیان