سەرمایەدارێكی كورد ساڵانە 500 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت

سەرمایەدارێكی كورد لە ئەمریكا ساڵانە 500 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە كرێكارانی كۆمپانیاكەی. 
حەمید ئۆڵۆ  كایە- كە كوردێكی باكوری كوردستانە و ماوەی 20 ساڵە لە وڵاتی ئەمریكا نیشتەجێیە، یەكێكە لە سەر مایەدارەكانی ئەو وڵاتە و خاوەنی كۆمپانیای (چۆ بانی) یە كەلە بواری شیرەمەنیدا كاردەكات، بڕیاریداوە ساڵانە لەسەدا 10ی سەرمایەكەی ببەخشێت بەكرێكارانی كۆمپانیاكەی، ئەوەش لە پێناوی ئەوەی كرێكانی كۆمپانیاكەی هانبدات خۆیان بەبەشێك لە كۆمپانیاكە بزانن. 
حەمید  ئۆڵۆ  كایە خاوەنی 5 ملیار دۆلارە و بەپێی ئەو بڕیارەی داویەتی ساڵانە لەسەدا 10ی دەبەخشێت بە كرێكارانی كۆمپانیاكەی كە ژمارەیان 2 هەزار كەس دەبێت بەوەش ساڵانە 500 ملیۆن دینار دەبەخشێت. ئەو سەر مایەدارەی كورد لە ئەمریكا بووە بەیەكێك لە كەسایەتییە ناسراوەكان و لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەدا ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەیە.