گروپی وڵاتانی 7 بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی گرفتی بازاڕەكانی دراو كۆبوونەوە

وەزیرانی دارایی وڵاتانی گروپی 7  كە لە یابان و ئەمریكاو فەڕەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیا و ئیتاڵیا و كەنەداپێكدێت و بە ئامادەبوونی كریستین لاگارد بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی لە تۆ كیو كۆبوونەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی هاوسەنگی لەنێوان سیاسەتی نەخیتنیەی و سیاسەتی بوژانەوەی  دارایی.
 هاوكات ئەوەشیان رونكردۆتەوە: پێویستە چاكسازی لەپەیكەربەندی بازاڕەكانی دراودا ئەنجام بدرێت، بەشداربوانی كۆبوونەوەكەش جەختیان لەدوورخستنەوەی جەنگی دراوەكان و دەستوەردان لەبازاڕەكاندا كردۆتەوە.
 گفتوگۆی گەورە وڵاتانی بەهێزی ئابووری بەشێوەیەكی داخراو بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، بریاریش وایە تاوتوێی ئابڕوچوونەكانی بڵاوبوونەوەی دۆسیەكانی پەنەما بكرێت، ئەوەشیات دووپاتكردۆتەوە: نابێت وڵاتانی گروپی 7 یاری بە نرخی دراوەكان بكەن و پێویستە گرنگی زیاتر بەشەفایەتی دارایی بدەن.