عەتا حاجی رەجەب: کەمکردنەوەی پاشەکەوتی موچە هیچ کاریگەریەکی لەسەر بازاڕی قوماش نەبووە


ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت ”کەمکردنەوەی پاشەکەوتی موچە هیچ کاریگەریەکی لەسەر بازاڕی قوماش نەبووە، هەر وەک جاران بازاڕ وەستاوە و لە جەژنی رەمەزانیشدا بازار زۆر سارد بوو کوتاڵ فرۆش و خەیاتەکان بێ بازاڕ بوون”.

عەتا حاجی رەجەب، بازرگانی ناسراوی شاری سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی‌ رەوشی بازاڕی قوماش دەخاتەڕوو دەڵێت ”ئەمساڵ لە سلێمانی بازاڕی قوماش زۆر سارد و سڕە، کاتی خۆی ارگەی خەیاتەمان هەبوو لەشاری سلێمانی کۆمەڵیک کرێکاری بەتوانا و شارەزای تێدابوو هەلی کاری بۆ ٧٠٠ کەس  رەخساند بوو بەڵام بەداخەوە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ داخرا، لەگەڵ ئەوەی بڕێکی زۆر خوریمان هەیە بەڵام نەتوانراوە کارگەیەکی دروستکردنی قوماش دابنريت”.