لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ” ئاوێنه”سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێم، باس لەوە دەكات،كه له‌هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێم نزیكه‌ی 120 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه كه به‌شێكیان ئافره‌تن بازرگانی دهكهنو خاوه‌نی كۆمپانیان، ئه‌و وتیشی “زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه خاوه‌نی زۆرترین سه‌رمایه له‌هه‌رێمی كوردستان كێیه؟”.
له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌مین كۆنفراسی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری هه‌ولێر به‌سترا،مه‌به‌ست لهكۆنفرانسهكه په‌ره‌پێدانی بازرگانی‌و پیشهسازیو ئابوری هه‌ردولایه‌ن بو، له‌كۆتایی كۆنفراسهكهشدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككهوتنو واژۆی رێككه‌وتنه‌كه كرا.
سه‌بارت به‌ئامانجی كۆنفرانسه‌كه‌و چۆنێتی رێككه‌وتنه‌كه سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان دارا جه‌لیل خه‌یات، ده‌ڵێت “ئامانجی سه‌ره‌كی كۆنفراسه‌كه، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان بو به‌ئاستی بازرگانی نێوان ههرێمو كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌وه‌بو له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیش رێككه‌وتین”.
سه‌باره‌ت به‌گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی لهكۆنفراسهكه له‌سه‌ری رێككه‌وتون، دارا جه‌لیل خه‌یات وتی “یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه زۆر ته‌ئكیدمان له‌سه‌ری كردۆته‌وه كرانه‌وه‌ی سنوری نێوان ئێران‌و هه‌رێم بێت، بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر، چونكه له‌ئێستادا ته‌نها یه‌ك شه‌فت سنور كراوه‌یه‌و له‌كاتی پشوه‌كانیش داده‌خرێت”.
خه‌یات، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ شاندی بازرگانی‌و داموده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی ئه‌وه‌شیان كردوه كه ده‌بێت گۆڕانكاری له‌سیستمی كار‌و هه‌نارده‌كردنی كاڵاكاندا بكه‌ن، چونكه له‌ئێستادا بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ته‌نها بۆ پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یه وه‌كو میوه‌و ماست‌و یاری مناڵان‌و چه‌ند شتێكی تری ساده، بۆیه “داوامانكرد كه زیاتر بچینه كاری ته‌كنه‌لۆژی‌و زانست‌و زانیاری‌و كارگه‌و به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی، نه‌وه‌ك بازرگانییه‌كانیان هه‌ر شتی نۆرماڵ‌و رۆژانه بێت”.
سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمیان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی “بازرگانه‌كانی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان كارخانه‌و كارگه دروست بكه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنان، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی خۆیان نیشانداوه‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌سنوری نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی، ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی كات سنوری توركیا كراوه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی فراوانكردنیشی ده‌درێت له‌لایه‌ن توركیا، چونكه ئه‌و كاڵا‌و به‌رهه‌مانه‌ی لهئهوروپاو وڵاتانی تر دێن هه‌موی به‌رێگای توركیا دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه” هه‌روه‌ها وتیشی “تائێستا توركیا سنوری دانه‌خستوه، له‌كاتی دروستبونی حاڵه‌ته نائاساییهكانیش هه‌ر كراوه‌یه‌و 24 كاتژمێر كارده‌كه‌ن”.
سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێم، باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌ئێستادا نزیكه‌ی (120) هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه‌و زۆرترینیشیان له‌شاری سلێمانین، وتیشی “له‌ساڵانی رابردودا ئافره‌ت تێكه‌ڵ كاری بازرگانی‌و كۆمپانیا نه‌ده‌بون، به‌ڵام له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی بازرگان ههنو خاوه‌نی كۆمپانیانو كار ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه هه‌ر كه‌سێك ناسنامه‌ی ژوری بازرگانی پێبێت، ده‌كرێت پێی بوترێ بازرگان؟ خه‌یات وتی “به‌پێی یاسای بازرگانی عێراق، هه‌ر كه‌سێك ئاڵوگۆڕو كڕین‌و فرۆش بكات، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دوكانێك بێت یان كۆگایه‌ك، بازرگانی پێدهوترێتو ده‌بێته ئه‌ندام له‌ژوری بازرگانی”.
له‌باره‌ی دیاریكردنی پلهبهندیو رێژه‌ی سه‌رمایه‌ش بۆ بازرگانان، دارا جه‌لیل وتی “پله به‌ندی هه‌یه به‌پله‌ی سوپه‌رو (1و2و3)، گۆڕانكاریش ده‌كرێت به‌گوێره‌ی سه‌رمایه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی بازرگانه، ئه‌گه‌ر به‌هه‌زار كار بكات، یان به‌ملیۆن، ئه‌وا له‌لای ئێمه هه‌ر وه‌ك بازرگان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی بازرگانهكانو خاوه‌ن سه‌رمایه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكی ژوری بازرگانی ئاماژه‌ی پێده‌كات، ئه‌وان داوای ئه‌وه ناكه‌ن كه بازرگانه‌كان خاوه‌نی چه‌ند سه‌رمایه‌ن، چونكه بازرگان هه‌یه خه‌ڵكی سلێمانییه‌و له‌هه‌ولێر كار ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكی هه‌ولێر هه‌یه له‌سلێمانی كارده‌كات، بۆیه وتی “زانیاریمان لا نییه، كه كێ خاوه‌نی زۆرترین سه‌رمایه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خه‌ڵك ناپرسین سه‌رمایه‌كه‌ت چه‌نده”.
دارا جه‌لیل، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه راسته له‌وڵاتانی تر ریزبه‌ندی خاوه‌ن زۆرترین سه‌رمایه دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و وتی “تائێستا له‌كوردستان‌و عێراقیشدا شتێكی وه‌ها نییه”.
له‌به‌رامبه‌ر هێنانی كاڵای خراپ‌و هه‌ر شتێكی تریش، خه‌یات وتی “ئێمه لێپێچینه‌وه ناكه‌ین‌و بۆمان نییه لێپێچینه‌وه بكه‌ین، به‌ڵكو له‌رێگای داموده‌زگاكانی حكومه‌ت لێپێچینه‌وه ده‌كرێت”.
سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێم، له‌باره‌ی زۆرترین كاری بازرگانه‌كانی هه‌رێمیش وتی “له‌گه‌ڵ وڵاتانی كهنداوو دراوسێكانی وه‌ك توركیا‌و ئێران‌و سوریا دایه”.