ژینگه‌ی‌ هه‌رێم: 44 كۆمپانیاو كارگه‌ نزیكن له‌داخستن

فه‌رمانگه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ پاراستن و چاككردنی‌ ژینگه‌ی‌ هه‌رێم هۆشداری‌ دایه‌ (44) كۆمپانیاو كارگه‌ به‌هۆی‌ سه‌رپێچیی‌ كردنیان له‌ ڕێنماییه‌كانی‌ ژینگه‌، ئه‌گه‌ر تاكو (10) رۆژی‌ دیكه‌ سزای‌ بژاردنه‌كه‌یان نه‌ده‌ن، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی‌ (90) رۆژ داده‌خرێن.
له‌ كۆنفرانسێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كارگێری‌ و دارایی پاراستن و چاككردنی‌ ژینگه‌ی‌ هه‌رێم، ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌هۆی‌ سه‌رپێچیكردنی‌ رێنماییه‌كان (3) نه‌خۆشخانه‌ سزادراون له‌كه‌رتی‌ گشتی‌ و تایبه‌ت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌44  كۆمپانیاو كارگه‌و شوێنیش سزای‌ بژاردن كراون به‌ڵام تائێستا بژاركردنه‌كه‌یان نه‌داوه‌.
سه‌لام عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كارگێری‌ و دارایی پاراستن و چاككردنی‌ ژینگه‌ی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ سزادراون پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وتی‌ و كارگه‌ی‌ چیمه‌نتۆ و سیرامیكی‌ تێدایه‌و ئه‌وانه‌شی‌ له‌دوای‌ سزادانیان دووباره‌ی‌ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ (90) رۆژ داده‌خرێن و ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامیشبوون له‌سه‌رپێچی‌ ئه‌وه‌ مۆڵه‌تی ژینگه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌.
بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ وه‌ك سزای‌ بژاردن له‌م كۆمپانیا و كارگانه‌ وه‌رده‌گیرێن (314) ملیۆن دیناره‌.