یەکێتی ئەوروپا: ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانی لەگەڵ عێراقدا ئاشکرا دەکات

کۆستنتین فارداکیس جێگری باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق رایگەیاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لەگەڵ عێراق ٥ ملیار یۆرۆ بووە.
 
فارداکیس لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کرد ئاڵوگۆڕی بازرگانیان کە کانزاکان و نەوتی لەخۆ گرتووە ٥ ملیار یۆرۆ بووە، ھەروەک ئاماژەی کرد بەوەی پشتیوانی لە سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق بۆ چاکسازی دەکەن، ھەروەک چاکسازییەکانی حکومەتی لەبواری ئابووریدا بەگرنگ وەسف کردو رایگەیاند کە حکومەتی عێراق لەرێگەی ھەڵبژاردنی دیموکراسیانەوە دەستبەکاربووە ھەربۆیە پشتیوانی لەھەنگاوەکانی دەکەن.

پەرەپێدانی بازرگانی و بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری بەشێکە لەو پلانانەی کە لەدواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا جەختی لەسەر کرایەوەو بۆ ئەو مەبەستەش چەند بریارێک دران