عێراق داوای هاوكاری لە ئۆپیك دەكات

 

عێراق داوا لە بەرهەمهێنەرانی نەوتی رێكخراوی ئۆپیك دەكات بەپەلە كار لەسەر دروستكردنەوەی هاوسەنگی بكەن لە بازارەكانی نەوتی جیهاندا ئەگەرنا ئاڵۆزبونی زیاتری بارودۆخەكە چارەسەری ئەو كێشەیەش ئەستەمتر دەكات.

 فەلاح عامری نوێنەری عێراق لە رێكخراوی ئۆپیك داوای لە وڵاتانی ئەندامی ئەو رێكخراوە كرد كە بەپەلە هاوسەنگی بۆ بازارەكانی نەوتی جیهانی بگێردرێتەوە.

عامری كە هاوكات سەرۆكی كۆمپانیای بازارگەڕی نەوتی عێراقە جەختی لەوەشكردەوە كە عێراق رێژەی هەناردەی نەوتی خۆی بۆ بازارەكانی دەرەوە كەمناكاتەوە كە ساڵانە بە رێژەیەك بەرزدەبێتەوە ‌و ئەو زیادەكردنی هەناردەیەش هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت نییە لە بازارەكانی جیهاندا”.