بەرهەم هێنانی برنج لە هیندستان‌و تایلاندو ڤێتنام دووچاری گرفت دەبێتەوە

شارەزایانی ئابووری ئاشكرایانكردووە: بەهۆی سەرهەڵدانی دیاردەی ( نێ نۆ) ی كەش و هەواوە كە بریتییە لەگەرمبوونی ئاوی زەریاكان و توندبوونی شەپۆلەكانی گەرما، بەرهەمهێنانی برنج لەكیشوەری ئاسیا دووچاری گرفت دەبێتەوە. 
هاوكات لێكۆڵەرانی ئابووری هۆشداری دەدەن لەسەرهەڵدانی مەترسی ئاسایشی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان، چونكە كەمبوونەوەی بەرهەمی برنج و بەرزبوونەوەی نرخەكەی وادەكات خواست لەسەر بەرهەمەكانی تری دانەوێڵە زیاد بێت و  بەهەمان شێوەی نرخی ئەوانیش بەرز بێتەوە.
شایەنی باسە بەرهەم هێنەرانی برنج دووچاری گرفت بونەتەوەو ئەوەش وای کردوە چیتر توانی بەرهەم هێنانیان نەمێنێت پێشبینی ئەوەش دەکرێت لەم ساڵدا ئەو کەم بونەوەیە رووبدات لە هیندستان و تایلاند کە بە دوو گەورەترین وڵاتی بەرهەم هێنی برنج  دادەنرێن لەسەر ئاستی جیهان هاوکات ئەم دیاردەیە رووبەرێکی فراوان لە زەویە کشتوکاڵیەکانی ڤێتنام دەگریتەوە کە بە سێهەم وڵاتی بەرهەمهێنی برنج دادەنرێت و ئەم سێ وڵاتە خاوەنی لەسەدا ٦٠%ی بەرهەمێنانی برنجن لە جیهاندا کە بەرهەمەکەیان نزیکەی ٤٣ ملیۆن تەنە.
لەلایەکی ترەوە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردوە کە پێشبینی دەکەن برنجی گۆگا کراوی ئەو سێ وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٦  نۆزدە ١٩ ملیۆن تەن کەم بیتەوە ئەوەش بە کەمترین ئاست دادەنرێت لە دوای ساڵی ٢٠١٣ کە ئەم کەم بوونەوەیەش بە هۆی دیاردەی ” ( نی نۆ )ی کەش‌‌و هەواوە روودەدات  و وادەکات نرخی برنج بەرزبێتەوە وەک چۆن لە ساڵی ٢٠٠٨ لە تایلاند روویداو نرخی یەک تەن برنج گەیشتە ١٠٠٠$ هەزار دۆلار.
شارەزایانی ئابووری ئاماژەشیان بەوەش داوە کە بەرزبونەوەی نرخی برنج وادەکات  خواست لەسەر بەرهەمەکانی تری دانەوێڵە زیاد بیت‌و بە هەمان شێوە  نرخی ئەوانیش بەرزبێتەوە وەک ( گەنم و گەنمەشامی ) کە لە پیشەسازی  خۆراکدا بەکار دەهێنرێن. 
بۆیە ئەگەری مەترسی سەرهەڵدانی ئاسایشی خۆراک زۆر نزیکە هەرچەندە لە ئێستادا نرخی برنج جیگیرە لە سەرەتای ئەم مانگەدا یەک تەن بە ٣٨٩$ دۆلار بووە بەڵام بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٨ کە نرخەکەی ٣٤٤$ دۆلار بووە لە ١٣% بەرز بۆتەوە.
شارەزایانی ئابووری هۆشیارە ئەوەشیان داوە کە بە هۆی ئەم دیاردەیەوە مەترسی ئەوە هەیە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچێت و وڵاتانی بەرهەم هێن رووبەروی کارەسات بکاتەوە.
لەلایەکی ترەوە ئەنجومەنی جیهانی دانەویڵە رایگەیاندوە: ماوە نزیکەی ٢٠ ساڵە بەردەوام لەسەر ئاستی جیهان نرخی خۆراک روو لە زیادبوون دەکات پێشبینی ئەوەش دەکەن لەساڵی ٢٠١٦دا بەرهەمی دانەوێڵە ٤٧٣ ملیۆن تەن بێت کە بەبەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ چوارسەد و حەفتاو نۆ ٤٧٩ ملیۆن تەن بووە ،  ڕوو لە کەمبونەوە بکات .