گەندەڵی ‌و وەرگرتنی بەرتیل لە وڵاتانی عەرەبی زیادیكردووە

 
 رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی لە دواین راپۆرتیدا ئاشكرایكردووە: گەندەڵی لە وڵاتانی عەرەبیدا گەشتووەتە ئاستێك، لەسەدا 61%ی فەرمانبەرانی كەرتی حكومی لە ئەنجامدانی گەندەڵیەوە تێوەگلاون.
 بەپێی ئەو راپۆرتە، وڵاتی لوبنان لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گەندەڵی، بەجۆرێك ئەنجامدانی گەندەڵی لە لوبنان بەرێژەی لەسەدا 92%، لە یەمەن بەڕێژەی سەدا 84%، ئوردن سەدا 75%و میسر لە سەدا28%و جەزائیر لە سەدا 26%و تونس لەسەدا 9 %زیادیكردووە. 
رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی هۆشداریشی داوە لە بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی گەندەڵی‌و وەرگرتنی بەرتیل لە وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت لە لوبنان، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە بوەتەوە.