ڕێکەوتن نامەی لێک تگەشتن لەگەڵ ژووری بازرگانی قەزوین واژۆ کرا

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و قەزوین پرۆتۆکۆڵی لێک تێگەشتنیان واژۆکرد کاردەکەن بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان.

یاسین ڕەحیم فەرەج سەرۆکی شاندی بازرگانانی سلێمانی لەکۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند” 

لەکۆتا ڕۆژی سەردانەکەی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەپارێزگای قەزوین کۆتای بەکارەکانی ھێنا و ڕێکەوتن نامەی لێک تێگەشتنمان بەچاودێری پارێزگاری قەزوین کەلەلایەن ژووری بازرگانی قەزوینە ئامادەکرابوو واژۆکرا“.

ڕاشیگەیاندئەم ڕێکەوتن نامەیە تایبەتە بە قسە کردن لە سەر چۆنێتی کارکردنی ژوورە بازرگانیەکان لەگەڵ یەکتردا و ئاسانکاری لەھاتوچۆدا ئەگەر ھاتوو کێشەی بازرگانان ھەبوو لەنێوان ھەردولادا کەچۆن چارەسەری بۆ بکەین و بگەنە ئەنجام لەپێناو باشکردن و بەھیزکردنی ئابوری ھەردوولا“.

ئاغای کەشاوەرز سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و نەوتوکانزای قەزوین ڕایگەیاندخۆشحاڵین بە واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی کارکردن و لێک تێگەشتن لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی“.

ڕاشیگەیاندڕێکەوتنەکەمان ھاوبەشە بۆکارکردن لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی و قەزوین بەمەبەستی پەرە پێدانی کاری بازرگانی کەدەبێتە تایبەت مەندیەک لەنێوان پارێزگای قەزوین و ھەرێمی کوردستان وە کاریگەری زیاتری ھەیە لەسەر باشتر کردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ھەردوولا بۆ بەردەوامی پەرە پێدانی ڕێکەوتن نامەکە دەرفەتی بازرگانی زیاتر بۆ ھەردوولا بەشێوەیەکی زۆرباش دێنێتە ئاراوە“.

شاندی بازرگانانی سلێمانی ماوەی چوار ڕۆژ  بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لە ٢٥ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراک و کشتوکاڵیکرد.