ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزبێت

ئەمرۆ لە سەرتاسەری جیهاندا بە رۆژی جیهانی کرێکاران ناسراوە و جگە لەوەی کە لە زۆرێک لە وڵاتاندا پشووی فەرمییە، لەم بۆنەیەدا مەراسیمی جیاواز بۆ رێزگرتن لە ئەرک و ماندووبوونی کرێکارانی جیهان ساز دەکرێت.
وەک ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی پیرۆزبای لە تەواوی کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین لەڕۆژی جەژنی کرێکاراندا.
هیوای سەلامەتی کار بۆتەواوی کرێکاران دەخوازین.
 
ڕۆژی کرێکارانی جیهانی یان جەژنی کرێکاران دەکەوێتە 1ی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە لە نزیکەی هەشتا ووڵاتی جیهانی پشووی ڕەسمییە، و کرێکاران و رێکخراوەکانی مافی کرێکاران لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.
سەرەتای یادکردنەوەی رۆژی جیهانی کرێکارانی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1856 کاتێک کرێکارانی “ئۆسترالیا” لە پێناوی چەسپاندنی 8 کاتژمێر کارکردنی رۆژانەدا کۆبوونەوە. 
ئەگەرچی چالاکییەکەی ئەو کرێکارانە لە رۆژی 21ی نیسان دا بوو و لە سەرەتادا تەنها کرێکارانی ئۆسترالیا مەراسیمی یەکەمین ساڵۆگەریان کردەوە بەڵام هەرزوو دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و  بڕیاردرا هەموو ساڵێک ئەو یادەوەرییە بکرێتەوە.

 

ز.ر