نرخى نەوت بەرێژەى 5% بەرزدەبێتەوە

پاش ئەوەى دوێنێ نرخى نەوت بەرزبونەوەى رێژەیى بەخۆیەوە بینى بەهۆى کەمبونەوەى چاوەڕوان نەکراوى خەزێنەى خامى ناوخۆیى ئەمریکا، ئەمڕۆش نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى ترى بەخۆیەوە بینى.
ئیدارەى زانیارى وزەى ئەمریکى رایگەیاند، خەزێنەى خام بەشێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو کەمیکردووە بۆ 4.9 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەى رابردوودا لەگەڵ بەردەوامى پاڵاوگەى تکریر لە زیادکردنى بەرهەم و پاشەکشەى داهات.
بەهۆیەوە ئەمڕۆ نرخی نەوتی برینت گەیشتە سەرو 40 دۆلار و، نەوتى تەکساسی ئەمریکاش بۆ سەروو 38 دۆلار بەرزبوەوە.
بەو بەرزبونەوەیە خامى ئەمریکى گەورەترین دەستکەوتى لە تەنها رۆژێکدا بەدەستهێنا لە 16ى ئازارى رابردوەوە.