وه‌فدێكى ئۆكرانیا سه‌ردانى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى ده‌كات

وه‌فدێك به‌نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى ئۆكرانیا سه‌ردانى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانیان كردو سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و ئۆكرانیا گفتوگۆیان كرد.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٦ی نیسانی ٢٠١٦ ، وه‌فدێكى حكومه‌تى ئۆكرانیا سه‌ردانى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانیان كردو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى كۆبونه‌وه‌.
ده‌رباره‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌، یاسین ره‌حیم جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى به‌سایتى ئابوورى‌و بازرگانى رایگه‌یاند كه‌ وه‌فده‌كه‌ى ئۆكرانیا خۆشخاڵى خۆیان ده‌ربڕى به‌پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى ئابورى‌و بازرگانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان‌و ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه‌ به‌نیازى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى بازرگانیان له‌سلێمانى.
یاسین ره‌حیم وتى “هه‌ردولا ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕى كه‌ كارى هاوبه‌ش بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانى نێوانیان”.