گەورەترین تۆپ لەسەر ئاستی جیهان دروستكرا

 
حكومەتی عومان ناوی چووە ناو كتێبی گینیس بۆ ژمارەی پێوانەیی دوای ئەوەی گەورەترین تۆپی پێی لەسەر ئاستی جیهان دروست كرد.
ئەو تۆپە گەورەیە بیرۆكەیەك بوو بۆ یادی رۆژی نیشتمانی عومانی و تۆپەكەش لەسەر شێوەی بالۆنێك بووەو نەخشەی ئاڵای ئەو ووڵاتەی لەسەر كێشرابوو.
ئەو تۆپە كێشەكەی 750 كیلۆگرام بووەو پانییەكەشی 10 مەتر بووە، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە بۆ گەورەترین تۆپ لەجیهان و هەفتەی داهاتووش نمایش دەكرێت.