عێراق دووەم کاروانى غازى سروشتى هەناردەدەکات

وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد ئەمرۆ چوارشەممە دووەم کاروانى غازى سورشتى هەناردەى دەرەوە کرد، کە پرۆژەیەکى هاوبەشى نێوان کۆمپانیاى نەوتى باشوور و هەردوو کۆمپانیاى شڵ و میتسوبیشى ژاپۆنە.
 
ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە بڕى غازەکە (10500) مەتر سێجایە و ئەمرۆ لە بەندەرى خۆر زوبێر لە بەسرە بەرێکەوت بەرەو بەندەرى فوجەیرە لە ئیمارات، بەهەمان ئاڕاستەى کاروانى یەکەم.
 
عێراق لە مانگى 20ى ئازارى ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یەکەم کاروانى غازی سروشتى بۆ فرۆشتن هەناردەى دەرەوە کرد، پسپۆڕانى ئابووریش پێیانوایە هەنارەکردنى غازى سروشتى گرنگى زۆر هەیە بۆ ئابوورى عێراق، بەوپێیەى نرخى نەوت زۆر دابەزیوە.