روسیا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمناكاتەوە

جێگری بەڕێوبەرەی كۆمپانیای گازپرۆم نەفت، باڵی نەوتی كۆمپانیای گازپرۆم لە رۆژئاوای سیبێریا دەڵێت پلانیان هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی 2016 دا زیادبكەن.

نرخی نەوت لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی بەرپرسانی رووسیا رایانگەیاند لەلایەن سعودیەوە داوایان لێكراوە كۆببنەوە بۆ ئەوەی بازاڕی نەوت تاوتوێ بكەن.

لێدوانی جیاواز لەلایەن بەرپرسانی رووسیا لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتەوە دەدرێت، بەڵام بەڕێوبەری كۆمپانیا  .نەوتییەكان لە رووسیا رەتیدەكەنەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە

میخایل چێرێڤكۆ، جێگری بەڕێوبەرەی كۆمپانیای گازپرۆم نەفت لە رۆژئاوای سیبێریا، دەڵێت “داوامان لێنەكراوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەینەوە.بە پێچەوانەوە پلانمان هەیە ئاستی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2016 بەرزبكەیەنەوە”.

ئەو بەرپرسە نەوتییەی رووسیا رەتیدەكاتەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئاستی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكەی دابەزێنێت، لەبەر ئەوەش هێشتا روون نیە رووسیا كە یەكێكە لە بەرهەمهێنەرە گەورەكانی نەوت لە جیهاندا چۆن دەتوانێت لەگەڵ ئۆپێك كاربكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی نەوت.