قەیرانی ئابوری تونس بەردەوامە

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئابوری تونس بەهۆی ئەو دۆخەوە كە بەسەر وڵاتدا زاڵە بەرەو لاوازبوون دەچێت، لەكاتێكدا كە چاودێران پێیانوایە تونس بەشێكە لەو وڵاتانەی كە گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە كاریگەری لەسەریان هەبووە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە كە ئابوری تونس رووبەڕووی تەحەدای زۆر بووەتەوە، بەتایبەت دۆخی ئاڵۆزی ئەمنیی و ململانێی سیاسی رێگرە لەبەردەم گەشەكردن و بوژانەوەی ئابوری تونسدا.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای لە حكومەتی تونس كردووە رێوشوێنی دارایی پێویست بگرێتەبەر بۆ ئەوەی رووبەڕووی قەیرانەكان ببێتەوە.