نەوت نرخێکی نوێی تۆمارکرد

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئازاری نرخی نەوت جارێکی تر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی نەوت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات لەمساڵدا.
  
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە  ئەمڕۆ نرخی برمیلێک نەوتی برنت بەرزبووەتەوە بۆ 39.49 دۆلار و بەراورد بە دوێنێ 77 سەنت بەرز بووەتەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرز بووەتەوە بۆ 36.63 سەنت و بەراورد بە دوێنێ 71 سەنت بەرزبووەتەوە.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە لەمساڵدا ئەمە بۆ یەکەم جارە نرخی نەوت ئەو ئاستە تۆمار بکات .