نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبۆوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان بەڕێژەی زیاتر لە ٣% بەرزبۆوەو گەیشتە بەرزرترین ئاست لەماوەی یەک ساڵدا. 

بەھۆی داشکانی بەھای دۆلارو شەپۆلێکی کڕین بۆ بەدەستھێنانی قازانج و لاوازی بۆڕسەکانی جیھان، نرخی یەک ئۆنسە زێر لە بۆڕسەی لەندەن گەیشتە ١٢٦٧ دۆلارو ٦ سەنت کە ئەمەش بەزرترین ئاستە لەماوەی ١٣ مانگی رابردوودا. 

بەھۆی پێشبینییەکانی تایبەت بەبەرزکردنەوەی نرخی سووی بانکی لە ئەمریکا نرخی زێڕ لە ساڵی ٢٠١٥دا بەڕێژەی ١٠% داشکابوو، بەڵام لە ئەمساڵدا جارێکی تر زێڕ بۆتەوە پەناگەیەکی ئارام بۆ وەبەرھێنەران و لەماوەی دوو مانگی رابردوودا نرخی زێر بەڕێژەی ١٩% بەرزبۆتەوە.