چۆن حكومەت بتوانێ قازانج لە كۆچبەر و ئاوارە بكات ؟

 
شیلان بیبانی‌
لەگەڵ ئەم قەیران و كێشە ئابورییانەی باڵی بەسەر جیهان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتیدا گرتووە ، زۆربەی خەڵكەكان روو لە چارەسەر دەكەن  بە شێوازی  كوچكردن ، زۆرجار هۆكاری سیاسی و نەمانی ئەمن و ئاسایش یاخود خراپی گوزەرانی ئاستی ژیانیان  فاكتەری سەرەكین ، ئەوەی جێگەی ئاماژە پێكردنە هەواڵەكانی كۆچكردن هەموو جیهانی هەژاندوەو و بەتایبەت وڵاتەكانی ئەوروپا ،  راستە كە باس لەو دیاردەیە دەكرێت ئەو وڵاتانە بە دەرخستنی سۆز و بەزەیی و مافی مرۆڤ و هۆكاری سیاسی دەرگای وڵاتەكانیان خستوتە سەر پشت بەڵام ئەوەی لە ئێستادا لە هەموو جیهان هەیە و هەقیقەتیكی نەشاراوەیە ئەوەیە كە جەنگی جیهانی و ململانێ تەنها لە ئابوریدا خۆی ئەبێنیتەوە ، كەواتە مەسەلەی وەرگرتنی كوچبەرانیش بە دڵنیاییەوە مەرامێكی سیاسی و ئابوری لە پشت روحی میهرەبانیەوە خۆی حەشارداوە ، كاتێ خۆی لە ساڵەكانی 2006 دا دورگەی تونغو لەناو زەریای ئەتڵەس زۆر هەژار بوو لەتەنیشتیەوە نیوزلندا خاوەنی بەروبوومی كشتوكاڵ و دار بوو بەڵام پێویستی بە دەستی كار بوو لە لێكردنەوەی ئەو بەروبوومە بۆیە داوای لە خەڵكانی ئەو دورگەیە كرد بە كوچكردنیان بۆ وڵاتەكەی بەمەش خێزانیكی زۆر لەو جێگایەوە بەرێكەوتن بۆ نیوزلندا و توانیان كاریان دەست بكەوێت و قازانجێكی ماددی زۆر گەڕایەوە بۆ نیوزلندا و هەروەها دورگەی تونغوش چونكە كوچكەرەكان پارەیەكی زۆریان بۆ خزم و كەسوكاریان دەناردەوە ، بەمشێوەیە كەرتی پەروەردە زۆر پەرەی سەند لەم دورگەیە و جۆڵەیەكی گەورەی ئابوری رۆیدا ، ئەوەشمان لە بیرنەچێت نیوزلنداش بوو بە خاوەنی كشتوكاڵێكی بەهیزتر و دەستی كاری زیاتر ، خۆی لە رووی ئابورییەوە كوچبەران سەرمایەی وڵات و سەرجەمی بەرهەمی خۆمالیش زیاددەكەن . 
لە وڵاتی بەریتانیا باس لەوە دەكرێت كە هاتنی كوچبەر بۆ وڵاتەكەیان سودمەندە چونكە ئەوانە خاوەنی بێرۆكەی نوێ كارن و جگە لەوەش هێزی كاركردنیان زیاترە لە هاوڵاتی خۆیان و بەتایبەت لە هەندێ كاردا كە هەموو كات خەڵكی وڵاتەكە خۆیان ئەو كارانە ناكەن بۆیە رادەستی ئەو كۆچبەرانە دەكرێت جا چ مەترسیدارە یا زۆر زەحمەتە ، جگە لەوانەش خەڵكانی كوچبەر زیاتر خولیای خوێندن و ئەو وڵاتانە سود لە بڕوانامەكانیان وەردەگرن هەر بە پێ داتایەكی وڵاتی بەریتانیا %46 كۆچبەر خوێندنیان تەواو كردوە كە %60 دەستی كاری ئەو وڵاتە پێكدەهێنیت ، بە بەراوورد بە خەڵكی ئەو وڵاتە واتە بەریتانیەكان تەنها %16 تونیویانە خوێندن تەواو بكەن ، ئەمە مانای ئەوەیە ئەو وڵاتە سودمەندە لە ئاستی زانستی كوچبەر و بڕوانامەكانیان .
با بچێنە سەر وڵاتیكی وەك دانیمارك كە رێژەی كوچبەر لە %1.5 بۆ %4.7  كە نزیكەی 15 ملیون كەس كوچبەرن و هەموو ولاتانی ئەوروپا نزیكەی 500 ملیونن ، بەڵام لەو وڵاتانە لە مەسەلەی كارگێری كارەكان بە پلەی یەكەم بۆ خەڵكی وڵاتەكەیە و زۆرجار هاتنی كۆچبەر دەبێتە گۆرێنی پلە و پۆستی خەڵكی وڵاتەكە بۆ بەرزتر و ئیشەكانی نزمتر لە خۆیان دەدەنە دەست كۆچبەران ، بەمشێوەیە سودمەندی تەواوەتی بۆ هاوڵاتیانی بنەڕەتی و وڵاتەكەش ئەگەرێتەوە چونكە سیستەمی دابەشكردنی قازانجی كاری كۆچبەران لەگەڵ ئەو وڵاتەی تیدایە بەرجەستە دەكرێت ، لە لایەكێ ترەوە كوچبەران زیاتر لە وڵاتە نامیەكانەوە دەرۆن هەر بۆیە مەزەندەكردنی پارەی نێردراو بۆ ئەو وڵاتانە لە لایەكی كۆچكەرەكانیەوە نزیكەی 440 بلیون دۆلارە كە دەكاتە نێوەی پارەی هاوكاری نەتەوەیەكگرتوەكان لە مەسەلەی مرۆڤایەتی و یارمەتی نێو دەوڵەتی !!
بۆیە ئەوە روون دەبێتەوە كە مەسەلەی كوچبەران قازانجی دوو لایەنەیە چ بۆ خۆیان و وڵاتەكەیان یا بۆ ئەو وڵاتەی دەرۆات  بەڵام زۆر گرنكە سیستەمی كارگیری لە رووی هەلی كار و مافەكان پەێرەوبكرێت ، حاڵی حازر لە كوردستان خەڵكانێكی زۆر چ بە رەگەز عەرەب لە باشور و ناوەراستی عێراقەوە بە هۆی بارودۆخی سیاسی و یا بە رەگەز كورد لە وڵاتی سوریاوە ئاوارەی بوونە ، بەڵام نەتوانراوە قازانجیان بەو شێوەیەی ئەوروپا لێ وەربگێریت بەهۆی نەبوونی عەقلیەتی بەرهەمهێنان و نەبوونی كارگە و لاوازی كشتوكاڵ ، بە پێچەوانەوە جار واهەیە بوونەتە بارگرانی و زەرەری ئابوری بۆ ئەم وڵاتە بەهۆی هەڵەی كارگیری لە سیستەمی كاركردنی كوردستان بەوەی هەلی كار زیاتر بۆ ئەوان رەخساوە لە جێگەی كوردانی هەرێم تا رادەیەك بووتە جێگەی گلەیی و گازاندەی زۆر لە هاوڵاتیان و نەمانی ئیش و گرانبوونی بازاڕەكان و كرێ نیشتەجیبوون و كرێ هاتوچۆكردن  هتد ، ئەتوانین ئەمە وەك هەڵەی یونان لە قەڵەم بدەین كە زۆرترین كۆچبەر بەناو وڵاتەكەیدا تێپەر دەب