یۆنان داوای کاری بازرگانی لەگەڵ سلێمانی دەکات

بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و دروستکردنی کاری هاوبەش لە نێوان بازرگانانی سلیمانی و ووڵاتی یۆناندا کونسوڵی بازرگانی یۆنان لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.
 
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی و کەمال سەعید تەها کۆی و بەختیار مەحمود و دلاوەر علی کەریم پێشوازیانکرد لە ستاف ڕاکۆس کونسوڵی بازرگانی لە هەولێر.
 
لە کۆبونەوەکەدا کونسوڵی بازرگانی یۆنان ستاف ڕاکۆس ڕایگەیاند: ئیمە خۆشحاڵین بتوانین کاری بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی لەگەڵ شاری سلیمانی ئەنجامبدەین و بازرگانانی هەردولا بتوانن پێکەوە کاری هاوبەش ئەنجام بدەن تا کاری زیارتر لەنێوانماندا هەبێت.
 
 
ئاماژەی بەوەشدا ووڵاتی یۆنان ئامادەیە بتوانێت سود لەخاکی کوردستان وەرگرێت بۆ بەرو بومی کشتوکاڵی و کاری وە بەرهێنانی تێدا بکات بەو مەرجەی دەرفەت بۆ کۆمپانیاکانیان بڕەخسێنن.
 
لای خۆشیەوە یاسین ڕەحیم جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلیمانی ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی پشتیوانی هەمو کارێکی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی پشتیوانی دەکەین کە ببێتە هۆکاری پێشخستنی ئەوکەرتەکانە و دەستکەوتنی دەرفەتی کار بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان.
 
باسی لەوەشکرد کۆمپانیا یۆنانیەکان دەبێت لەبارودۆخی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلیمانی دڵنیابن کە ئاسایشی پارێزراوەوە ژیانیان سەلامەت دەبێت گەر کار و پرۆژەکانیان بهێننە سلێمانی و پشتیوانیان دەکەین وەک ژوور.