نرخی نەوت لەدابەزین بەردەوامە

 
نرخی نەوت لەدابەزین بەردەوامەو ئەمڕۆش جارێکی دیکە گەیشتە نزمترین ئاست لەماوەی دوانزە ساڵی رابردوودا.
 
کەڵەکەبوونی نەوت لەئەمباری بازارەکانی جیھانی و سیاسەتەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک و بەرز بوونەوەی بەھای دۆلار لەبازاڕەکانی جیھان لەو ھۆکارانەن کە نرخی نەوتیان دابەزاندووە و لەو چوارچێوەیەشدا بەپێی بازاڕی سوتەمەنی ئەمڕۆ ھەینی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ 26 دۆلار و 21 سەنت دابەزیوە ھەروەھا نرخی بەرمیلێک نەوتی برنتیش بۆ 29 دۆلار و 92 سەنت دابەزیوە کەئەوەش نزمترین نرخە لەماوەی دوانزە ساڵی رابردوودا.
 
لایخۆشیەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال رایگەیاندووە، ئیمارات لەگەڵ وڵاتانی ئۆپێک لەھەوڵدایە بۆ رێککەوتن لەسەر دابەزاندنی ئاستی ھەناردەی نەوتیان بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بەرز بوونەوەی نرخەکان دروست بکات.