ئه‌مڕۆ (30ی ئایار) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له گه‌ڵ نوێنه‌ری شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كانی په‌روێزخان كۆبوه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا یاداشتێكیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان و ئاماده‌ی بوون، نوێنه‌ری شۆفێره‌كان چه‌ند داواكارییه‌كیان له یاداشتێكدا خسته‌ڕوو داوایانكرد، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه ئاماده‌باش بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و گرفتێك له مه‌رزی په‌روێزخان هاتبێته ئاراوه و له‌و رووه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی داوه. ناڕه‌زایی ئه‌م جاره‌ی شۆفێرانی مه‌رزه‌كه‌ش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به یاداشتی شۆفێرانیش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی، ئێمه ئاداشتهكهتان وه‌رده‌گرین و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان ده‌كه‌ین، به‌جۆرێك ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه بێت جێبه‌جێده‌كرێن و ئه‌وه‌شی پێویستی به سه‌روی خۆی بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاراسته‌ی ده‌كات.
هاوكات، سه‌ڵاح كوێخا، پێشیڕاگهیاندن له‌پێناو ئاگاداربوون له وورده‌كاری كێشه‌كان و بینینی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو مه‌رزه‌كه له نزیكه‌وه، له دوای پشووی جه‌ژن سه‌ردانی مه‌رزه‌كه ده‌كات.