ڕێکخراوی فاو: پێشبینی دابەزینی نرخی خۆراک دەکات

 
ڕێکخراوی “فاو” ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە خۆراک و کشتوکاڵ ئاشکرای کردووە کە نرخی خۆراک لە ماوەی مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا بە گشتی دابەزیوە، بەتایبەت نرخی شەکر و بەرھەمەکانی شیر.
 
لەمانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا و بە بەراورد بە ھەمان مانگی ساڵی ڕابردوود نرخی خۆراک بە ڕێژەی لە سەدا شانزە دابەزینی تێدا تۆمار کراوە.
 
ڕێکخراوی فاو پێشبینی ئەوەش دەکات کە نرخی خۆراک لە سەرجەم مانگەکانی دیکەی ئەمساڵدا دابەزین تۆمار بکات.