بەبڕی 6 مليۆن یۆرۆ پارێزگاری لە ژینگەی سلێمانی دەكرێت

لافارجی عێراق و فاروق گروپ كردنەوەی سێ پرۆژەیان ڕاگەیاند كە سیستمێكی فلتەری نوێی پاكژكردنەوەی هەوا لە كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجەو پرۆژەی وەبەرهێنان لە كۆمەڵگەی ناوچەی تاسڵوجەو دامەزراوەیەكی نوێ بۆ ڕاهێنانی میكانیكی بەشێوازی جیهانی لەكارگەی چیمەنتۆی بازیان.

بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و بەشێك لە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەكان پرۆژەی فیلتەری نوێی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە كە بەبەهای نزیكەی ٦ ملیۆن یۆرۆ جێبەجێكراوە دەست بەكاربوو.

ئەمحەد عبدوڵا لێپرسراوی كارپێكردنی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە وتی” ئەم فلتەرە یەكێكە لە سیستمە نوێكان لە جیهاندا بۆ پاك ڕاگرتنی ژینگە ئەو تەپوتۆزەی لە كورەی فڕنەكە دروستدەبێت كۆی دەكاتەوە و كۆنتڕۆڵی دەكات”

وتیشی” فلتەری ئلكترۆسیتاكتیك كە بەشێوەیەكی كارەبای كاردەكات و تەپوتۆزەكە ڕادەگرێت وە ئەمەش یەكەم كاگەیە لە كارگە كۆنەكان كە ئەم فلتەرەی بۆ دادەندرێت و پارێزگاری لە ژینگە دەكات”

لای خۆشیەوە محەمەد جەبار بەڕێوەبەری پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” دانانی ئەم سیستمە گۆكارێكی زۆرباشە بۆ ژینگە پارێزی چونكە سیستمی كارەبای بەكار دەهێنێت بەشێوەی ستیكتاكی تەپوتۆزەكە لێدەكاتەوە و ئەو تەپوتۆزانە ناچێتەوە ناو ژینگە”

سعد سبار لێپرسراوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای لاڤارج ڕایگەیاند” سەرەڕای سەختی بارودۆخی ئابوری لاڤارج توانای بەردەواموونی وەبەرهێنان و باشكردنی جۆری هەوا لە كارگەو ناوچەكانی دەوروبەری هەیە”

پاش كردنەوەی پرۆژەی فلتەری كارگەكە پرۆژەی بەرهەمهێنانی كۆمەڵگەی تاسڵوجە بەسەر كرایەوە كە بە بڕی 966000 دۆلار بەشێوەی هاوبەش لەلایەن لافارج و فاروق گروپەوە ئەنجامدراوە بۆ چەندپرۆژەیەك بۆ گوندەكانی چەقژی سەروو چەقژی خواروو.

سەنتەرج ڕاهێنانی میكانیكی پەرە بەشارەزایی كاری خۆماڵی و هەرێمایەتی دەدات لەڕێی گەیاندنی زانیاری و شارەزایی فراوانی گروپی LafargeHolcim بەمەبەستی سود گەیاندن .

فاروق مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فاروق گرووپ ڕایگەیاند” خۆشحاڵم بەبینینی وەبەرهێنانی گەورە لە بوارەكانی گەشەپێدانی مرۆی و ئەو دەرفەتانەی كەدەیهێنینە كایەوە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندانی گرێبەستە خۆماڵییەكان”