ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی چاکردنی رێگاوبانی راپه‌ڕینه‌وه‌

 ڕۆژانە لەپەیج و ئەکاونتەکانەوە باس لەمەترسی لەسەر پردی دەربەندی ڕانیەدەکرێت، کە هەندێکیان پێیان وایە ئەو مەترسیانە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە لەمساڵدا، بەڵام لەڕاستیدا مەترسی ڕاستەقینە شتێکی ترەو هیچ پەیوەندی بە  ئاستی ئاوەکەوە نیە.

بەڵکو خودی پردەکە بەپلێت و ترەس و گێردەرەکانەوە لەمەترسیدان ئەویش بەهۆی ئەو (deflection)ە واتە چاڵبوونی ناوەڕاستی هەموو سپانەکان بەتایبەت سپانی ناوەڕاست. 

تاکە چارەسەری کاتی لەئێستادا بریتییە لە کەم کردنەوەی قورسایی (load)ە لەسەر پردەکە.

بەهەوڵ و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان و پشتیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەفەرمانی وەزاری وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لەمانگی 12ساڵی 2018 فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ گۆڕینی پردەکە دەرچوو لە ئاسنەوە بۆ کۆنکرێت و زیادکردنی دوو پایەی تر کەچارەسەری یەکجاریە بۆ پردی دەربەند، وە بوجەی تەوای بۆ دانراوە بەڵام بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوەکە ناتوانرێت لەئێستادا کاری تێدابکرێت.

هەربۆیە دوای سەردانی کردنی ستافی ئەندازیاری و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و لێپرسراوی بەشی هونەری، قایمقامی ڕانیە بەڕیوەبەری  پۆلیس و هاتوچۆو بەرگری شارستانی، هەروەها ستافیێکی سەنتەری ڕاوێژکاری بەشی ئەندازیاری زانکۆی ڕاپەڕین بڕیاردرا بە:

۱-قەەغەکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بارهەڵگر بەسەر پردەکە تا دوای دروستکردنی پردە نوێیەکە کە بڕیارە لە نێوان مانگی ۷ بۆ ۸ ی ئەمساڵ دەستبەکار بێت.

۲- کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بچووک لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان.

۳- لەماوەیەکی نزیکدا دەستبکرێت بەنۆژەنکردنەوەی پردەکە.

بەهیوای ئەوەی هاوڵاتیان هاریکارمان بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات.