لە ساڵی 2050دا ئابووری عیراق دەگاته‌ دوو ترلیۆن دۆلار

به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه‌ جیهانییه‌كان، پێشبینی ده‌كه‌ن ئابووری عیراق له‌ دوو ده‌یه‌ی داهاتوودا بازدانێكی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌رتی بانكیدا.
ژماره‌یه‌كیان بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس) ده‌ڵێن، به‌های ئابووری عیراق ده‌گاته‌ دوو ترلیۆن دۆلار كار ، له‌ كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق تا ساڵی 2050 ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (50) ملیۆن كه‌س.
بانكه‌ جیهانییه‌كانی وه‌كو (سیتی بانك) و (ستانده‌ر چارتیرد) ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و عیراق، به‌ڵام ئه‌و خواسته‌ زۆرجار رووبه‌ڕووی چه‌ند ئاسته‌نگێك ده‌بێته‌وه‌، له‌ وڵاتێكدا هێشتا شه‌ڕی سیاسی‌و گرژی‌و و توندوتیژی ئه‌منی تێدا به‌رده‌وامه‌.
مایانك مالیك، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ” سیتی بانك” له‌ ئوردن و عیراق، ده‌ڵێت :” ئێمه‌ ده‌ڕوانینه‌ عیراق، به‌وه‌ی ئامانجی داهاتوومان ده‌بێت” وتیشی :” له‌عیراقدا زه‌به‌لاحێك ده‌بینین كه‌ به‌نیازی هه‌ستانه‌وه‌یه‌”.
سیتی بانك، هیوایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر عیراق دروستكردووه‌، كه‌ ئابووریناسان‌و شاره‌زایانی بانك، پێشبینی ده‌كه‌ن، ژماره‌ی دانیشتووانی عیراق تا ساڵی 2050 بگاته‌ نزیكه‌ی (50) ملیۆن كه‌س، به‌ ئابوورییه‌ك كه‌ به‌هاكه‌ی ده‌گاته‌ دوو ترلیۆن دۆلار تا ئه‌وكاته‌.