نرخی دۆلار بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی

نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لەهەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بەرزبونەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 127هەزار و 500 دینار.

ئەمەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار 126 هەزار و 250 دینار بوو.